Conference Portal, 1st International Conference on Climate Changes and their Environmental Risks from a Geographical Perspective

Font Size: 
شیكردنەوەیەكی ژینگەیی بۆ تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان لەسنوری قەزای كەلار بەپشت بەستن بە تەكنیكی (Remote Sensing)
Hemin N. Mohammedamin, Bnar H. Muhammed, Hero N. Mohammedamin

Last modified: 2024-06-15

Abstract


ئەم توێژینەوەیە لەبواری جوگرافیای ژینگەدا كراوە، و تێیدا پشت بە تەكنیكی هەستكردن لەدورەوە (RS) بەستراوە، لەخستنەڕووی جیاوازی كاتی و شوێنی تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان لەسنوری قەزای كەلار لەدوو كاتی جیاوازدا ئەوانیش ساڵانی (1990) و (2020)، ناوچەی لێكۆڵینەوە دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان لەناوچەی نیمچەشاخاوی بەدرێژی (57,38)كم دەبێتە سنوری جیاكەرەوەی نێوان هەردوو قەزای كەلار و خانەقین، لەڕووی شوێنی ئەسترۆنۆمییەوە دەكەوێتە نێوان دووبازنەی پانی (30= : 32- : 34° -  15= : 56- : 34°)ی باكور، نێوان دووهێڵی درێژی (20= : 16- : 45°  -  55= : 38- : 45°) ی ڕۆژهەڵات، ئامانج لەم توێژینەوەیە خستنەڕووی جیاوازی كاتی و شوێنی جۆرەكانی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروانە لەگەڵ ئەو هۆكارانەی بوونەتە هۆی گۆڕانكاری و تێكچوونیان، بەمەبەستی پاراستنیان لەڕۆڵی نەرێنی مرۆڤ، كە لەئێستادا مەترسیدارترین هەڕەشەن بۆ تێكچوونی ژینگەی سروشتی دۆڵی ڕووباری سیروان، لەبەر ڕۆشنایی ئامانجەكەی توێژینەوەكە بۆ سێ تەوەری سەرەكی دابەشكراوە، ئەوانیش (ئاماژەكانی گۆڕانی ئاووهەوا لەناوچەی لێكۆڵینەوە، جیاوازی كاتی و شوێنی جۆرەكانی ڕووپۆشی زەوی لەدۆڵی ڕووباری سیروان، ڕۆڵی مرۆڤ لەتێكچوونی ڕووپۆشی زەوی لەناوچەی لێكۆڵینەوە)، توێژینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە جیاوازی كاتی و شوێنی دیار لەگۆڕانكاری و تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی ناوچەی لێكۆڵینەوەدا هەیە، بەتێپەڕبوونی كات گۆڕانكاری زۆر لەجۆرەكانی ڕووپۆشی زەوی بەكەڵك ڕوویداوە، وەكو (دەرامەتی ئاو، خاكی كشتوكاڵی، ڕووەكی سروشتی)، بە ئاراستەی كەمبوونەوە بووە، لەبەرامبەردا زەوی بێكەڵك بە ئاراستەی زیادبوون بووە، هەرچەندە گۆڕانكاری ئاووهەوا كاریگەری هەبووە، بەڵام هۆكاری سەرەكی بەپلەی یەكەم بۆ ڕۆڵی نەرێنی مرۆڤ دەگەڕێتەوە.

وشە سەرەکییەکان: : ڕووپۆشی زەوی ، دۆڵی ڕووباری سیروان ، دەرامەتی سروشتی ، هەستكردن لەدوورەوە

Published: June 2024

DOI:10.14500/ccergp2022.Gen451

http://dx.doi.org/10.14500/ccergp2022.Gen451