Last modified: 2024-06-15
Abstract
ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌كه‌وێته به‌شی باشوری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی و خۆرئاوا‌و باشوری سه‌نته‌ری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه (13) گوند له‌خۆده‌گرێت و رووبه‌ره‌كه‌ی (143,44كم2) ، دابارین له‌گرنگترین ره‌گه‌زه‌كانی ئاووهه‌وایه كه‌ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری هه‌یه له‌به‌ده‌ستكه‌وتنی ده‌رامه‌تی ئاو وتاكه‌سه‌رچاوه‌ی ئاوی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش بۆسه‌رجه‌م بواره‌كانی به‌كارهێنان ( كاروباری ناوماڵ ــ كشتوكاڵ ــ ئاژه‌ڵداری )كه پشتی پێ ده‌به‌ستن ئاوی ژێرزه‌وی ناوچه‌كه‌یه به‌تایبه‌تی بیروكانیاوه‌كان كه بڵاوبوه‌ته‌وه له حه‌وزی بانی مه‌قان.ئامانجی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاوازی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وییه به‌درێژایی مێژووی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌كانی ناوچه‌كه هه‌رله‌ساڵی (1976) ه‌وه تاوه‌كووئێستا ، ژماره‌ی بیره‌كانی ئه‌م حه‌وزه ده‌گاته (1004) بیر، له‌كاتی به‌راوردكردن وشیكردنه‌وه‌ی داتاكانی تایبه‌ت به‌بیره‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌جیاوازییه‌كی زۆر له‌ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی ناوچه‌كه به‌دی ده‌كرێت ،ئاسته‌كه‌ی بڕی به‌رهه می له‌دابه‌زینی به‌رده‌وام دایه له ژێر كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌و دابه‌زینی بڕی باران بارین ،ته‌نها له‌ساڵی (2018) دانه‌بێت كه‌بڕی دابارین بۆیه‌كه‌مجار گه‌یشته (914ملم)وبووه‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی حه‌وزه‌كه به‌ئه‌ندازه‌ی (20م) بۆماوه‌یه‌كی دیاریكراودواتر ئاسته‌كه‌ی رووی له‌دابه‌زین كرد بۆ ئاستی پێشوو بگره زیاتریش ،ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت كه‌ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی له‌وه‌رزه‌كانی هاوین وپایزدا كه‌وه‌رزی باران بڕان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی یه داده‌به‌زێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له وه‌رزی زستان و به‌هارو ده‌ستپێكردنی باران و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی ده‌ست به‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كات به‌هۆی زۆری دابارینی به‌فروباران له‌م وه‌رزانه‌دا كه خۆراكده‌ری سه‌ره‌كی ئاوی ژێر زه‌وین ،له‌ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه ی دابارین به‌بڕی (149ملم) قوڵی بیره‌كان له (150م)زیادی كردووه بۆ (300م)،تێكڕای ئاستی ئاوی جێگیری بیره‌كان (70,44م) دابه‌زیووه،تێكرای ئاستی ئاوی گۆڕاوی بیره‌كان (75,86م) دابه‌زیووه، تێكڕای به‌رهه‌می بیره‌كان به‌بڕی (17ل/چركه) كه‌می كردووه ،به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ئێستادا قوڵی ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی له رووی زه‌وییه‌وه له‌نێوان (9ــ167م)دایه،ئاوی ژێر زه‌وی ناوچه‌كه ده‌ست به‌جوڵه ده‌كات به‌هه‌مان ئاراسته‌ی تۆبۆگرافیای ناوچه‌كه له‌به‌شه‌كانی باكووری حه‌وزه‌كه به‌ئاراسته‌ی باشوور‌و خۆرئاوا به‌جۆرێك ئاستی ئاوی بیره‌كان ده‌ست به‌دابه‌زین ده‌كات تاوه‌كوو له باكووره‌وه به‌ره‌و باشوور‌و خۆرئاوا بڕۆین به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌كانی خۆراكده‌ری ئاوی ژێرزه‌وی كه‌به‌شی باكوری حه‌وزه‌كه‌یه. كۆی گشتی به‌رهه‌می ئاوی ژێرزه‌وی حه‌وزه‌كه له‌ساڵی (2020) ده‌گاته (165,42لتر/چركه)كه‌یه‌كسانه به (5216685,12م3/ساڵ).
وشە سەرەکییەکان: وشكه‌ساڵی ، وشكه‌ساڵی هایدرۆلۆجی، ئاستی ئاوی جێگیر، ئاستی ئاوی گۆڕاو، قوڵی بیر، به‌رهه‌می ئاو
Published: June 2024
DOI:10.14500/ccergp2022.Gen469
http://dx.doi.org/10.14500/ccergp2022.Gen469