Conference Portal, Koya on the Road of Civilization, KRC 2019 International Conference

Font Size: 
بینا كه‌له‌پورییه‌كانی كۆیه‌: گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی بره‌و پێدانیان
Hemin N. Kawes

Last modified: 2020-08-06

Abstract


The region of Koya has historically represented a cultural crossroads between the valley of the Tigris and West-Iran. The region has been inhabited since the 11th millennium BCE to the modern times. The urban layout of the old city of Koya, which gained its political and economic power in the 18th and 19th centuries CE, still maintains the urban characters of of that period, reflecting the the multicultural character of the region. However, due to its location, its physical morphology, and to a number of historical events linked to the recent past of Iraq, the region remained, until the end of the nineties archaeologically almost neglected. Since 1993 the local department of the Antiquities is actively involved in several projects, ranging from archaeological excavations to restoration and preservation of historical monuments. This paper will focus on recent conservation activities, aimed to evaluate the residential cluster of historical houses adjacent to the old bazar, discussing in particular some legal problems related to restoration of historical buildings in the KRG and providing some new perspectives for the future.

Keywords: Urban, Koya, Archaeological Excavations, Historical Houses

 

قه‌زای كۆیه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاره‌كانی كوردستان به‌ ناوچه‌ شوێنه‌واری وكه‌له‌پورییه‌كان كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی (200) ناوچه‌ی شوێنه‌واری و كه‌له‌پوری ده‌بێت و خۆیان له‌ (گردی شوێنه‌واری و گۆڕستان و قه‌ڵا و شوێنی نیشته‌نی و مزگه‌وت و دێر و خان و خانووی كه‌له‌پوری ئاشی ئاو و ئاگر و په‌رستگا و هتد ....) ده‌بینێته‌وه‌، به‌پێ ی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌سته‌كان مێژووی ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌كانی سنوری كارگێڕی قه‌زای كۆیه‌ به‌سه‌رده‌مه‌كۆنه‌كانی وه‌كو چاخی به‌ردینی نوێ ده‌ست پێ ده‌كات به‌دیاری كراویش له‌ هه‌زاره‌ی (11) پێش زایین و به‌ زنجیره‌ی مێژووی تاكو چاخه‌ ئیسلامییه‌كان به‌سه‌رده‌مه‌كانی میرنشینه‌كوردییه‌كان و عوسمانییه‌كان كۆتایی دێت.به‌پێ ی ئه‌و لیسته‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری هه‌ولێره‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ ژماره‌ی بیناكه‌له‌پورییه‌كان له‌ناوشاری كۆیه‌‌ (18)بینایه‌ و له‌(10)خانوو و(2)قه‌یسه‌ری(2)خان و (1) مزگه‌وت و (1)ئاشی ئاگر (2)چوارتاقان ، به‌ڕای ئێمه‌ش ژماره‌كه‌ له‌وه‌ی تۆماركراوه‌ زۆر زیاتره (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری هه‌ولێر ،2008).مێژووی دروستكردنی به‌شێكی زۆری ئه‌و بینایانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌كانی (18، 19) وسه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆیه‌ له‌م سه‌رده‌مانه‌دا گه‌شه‌سه‌ندنێكی ئابوری به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌ كه‌تبووه‌ سه‌ر ڕێگای كاروانه‌ بازرگانییه‌كانی كه‌له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی و به‌شێك له‌ بازرگانه‌كانی كۆیه‌ مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كانی شاره‌كانی موصل و به‌غدا و حه‌له‌بدا هه‌بووه‌. (ته‌یب، 2008).

 

كلیله‌ وشه: ‌ بینای كه‌له‌پوری، شێونه‌واری كۆیە، ته‌لارسازی، پەرەپێدان، گرفت

 


Published: June 2020

DOI:10.14500/krc2019.Gen330

http://dx.doi.org/10.14500/krc2019.Gen330