Conference Portal, نحو دستور معاصر لإقليم كوردستان-العراق

Font Size: 
چەمكە بنەڕەتييەكانى تيۆريى جۆن ڕاوڵز بۆ دادپەروەرى و دەرەنجامەكانى جێبەجێكردنيان لە نووسينەوەى دەستوورى هەرێمى كوردستان
Tahseen H. Saeed

Last modified: 2020-08-16

Abstract


ئەگەر هەمو دەستورێک بۆ ئەوەى مانەوە و شیاویی خۆی بسەلمێنێت، پێویست بێت تیۆرییەکى دادپەروەرى وەک پێشگریمانە بچەسپێنێت، ئه‌وا لەسەردەمى نوێدا هیچ تیۆرییەک هێندەى تیۆریای جۆن ڕاوڵز بۆ دادپەروەرى بەناوبانگ نین. بابەتى سەرەکی ئەو تیۆرییە دادپەروەریە لە ناو دەزگا گشتییەکاندا، بۆیە جێبەجێکردنى ئەو تیۆرییە بەسەر پرۆژەى دەستورى هەرێمی کوردستاندا گونجاوە، تیۆریای جۆن ڕاوڵز بۆ دادپەروەرى بونیادێکى سەرەکیى هەیە، کە خۆی لە پێنج چەمکى بنەڕەتیدا دەبینێتەوە، کە بریتین لە گرێبەست و پەردەی غافڵانە و دووبنەماکەى دادپەروەرى: بنەمای یەکسانى لە ئازادییە بنەڕەتییەکان و بنەمای نایەکسانیى ناچار کە دەبێت بە قازانجى بێبەشەکان بشکێتەوە و چەمکی ماقوڵبون کە کۆکەرەوەى عەقڵ و ڕەوشتە. بە هەبونى کۆی ئەو پێنج چەمکە لە هەر دەزگایەکى گشتیدا مانای دادپەروەربوونى  ئەو دەزگایەیە. هەربۆیە جێبەجێبونى ئەو تیۆرییە بەسەر پرۆژەى دەستورى هەرێمى کوردستاندا بوونى ئەو چەمکانەیە لەناو ڕێسا و ماددەکانى پرۆژەکەدا. کاتێک لەم توێژینەوەیەدا کارێکى لەو شێوەیە ئەنجامدرا دەرکەوت هەندێک لە ماددەکانى ئەو پرۆژەیە پیشاندەری بوونى ئەو چەمکە بنەڕەتیانەن، ئەمە لەکاتێکدا ژمارەیەکى زۆری  ماددەکانى پیشاندەری نەهاتنەدی جێکەوتى ئەو چەمکانەن، ئەمەش مانای ناعادیلانە بوونى ئەو ماددانەو لە ئەنجامدا ناعادیلانە بوونى پرۆژەکەن. بۆیە دەبێت پرۆژەکە هەمواربکرێتەوە پێش ئەوەى بخرێتەبەر راپرسی گشتى هاوڵاتیانى هەرێمى   کوردستان، ئەگەر بمانەوێت دەستورێکى پێشکەوتوو و دادپەروەرمان ببێت.

كليلە وشە: تيۆريى جۆن ڕاوڵز، دادپەروەرى، دەستوور، پەردەی غافڵانە، هەرێمى كوردستان

 


Published: July 2020

DOI:10.14500/tmc2019.Gen208

http://dx.doi.org/10.14500/tmc2019.Gen208