Last modified: 2020-08-16
Abstract
مفاتيح الكلمات: مبادئ الشريعة الإسلامية، مشروع دستور إقليم كوردستان العراق، الدستور العراقي لسنة 2005، الرقابة الدستورية، المحكمة الدسوردستان وەکو زۆربەی وڵاتانی جیهان خاوەن کۆمەڵێک پێکهاتەیە کە هەر کامەیان پێناسە و کەلتووری جیاوازی تایبەت بە خۆیان هەیە. هاوکات لە نەبوونی دەستێوەردانی دەسەڵاتگەلی دەوروپشتی دا ژیانێکی ئاشتیانە پێکەوە دەژین. حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی کوردی بە گوێرەی هێز و توانای خۆی هەوڵی ئەوەی داوە تا ئەو ئاشتیە بپارێزێت و پتەوی بکات. لەم سۆنگەوە کۆمەڵێک هەوڵ و هەنگاوی کردووە بە کردار و بڕوای خۆی بەو پێکەوە ژیانە سەلماندوە و هەموو کەمینە جیاجیاکانی کوردستانی لە بەرچاو گرتووە و جێگە و پێگەی سیاسی و یاسایی بۆ داناون. بۆ پتەوکردنی ئەو ئاشتی و پێکەوەژیانە پێویستە هەر هەوڵێکی یاسایی چاوگەی خۆی لە دەستوور یان زاگۆنی بنگەیی هەرێمی کوردستان دا بدۆزێتەوە. کورد کە خۆی کەمینەیەکی پەراوێزخراو و ئەنفالکراو و قڕکراوی دەستی کەلتووری زاڵی دەوڵەتی و گەلی سەردەست بووە، دەبێ بە ئەزموون وەرگرتن لەو مێژووە لە کاتی دانانی بەردی بناغەی دەسەڵات و حکومەتی یاسایی دا رەچاوی ئەوە بکات تا هیچ شووناس و کەلتوور و کەمینەیەکی خەڵکی کوردستان بەو دەردە نەچێت و ئەو دیرۆکەی بە سەر دا دووبارە و تاقی نەکرێتەوە. بیرۆکە و تێوری هاووڵاتی چەندکەلتووری یەکێک لەو تێوریانەیە کە دەکڕێت ببێتە بنەما بۆ پارستنی مافی کەمینەکان لە هەر وڵاتێکی خاوەن فرەچەشنی کەلتووری دا. بۆیە بە قوبووڵ کردنی کوردستان وەکو وڵاتێکی فرەچەشن و چەندکەلتووری و خاوەن گەلێک پێکهاتەی جیا جیا، پێویستە لە کاتی دانانی دەستوور دا ئەم جیاوازیانە رەچاوبکرێت و لە سەر بنەمای رێزگرتن لە جیاوازیەکان دەستووری بنەڕەتی کوردستان وەکو دەستوورێکی هاوچەرخ بۆ پاراستنی مافی کەمینەکان پابەندی تێوری هاووڵاتی بوونی چەندکەلتووری بێت و ئەم بابەتە لە دەستوور دا بە فەرمی بناسێندرێت و دەرفەتی بەشداری سیاسی و یاسایی راستەقینە بۆ زۆرینە و کەمینە بەرهەم بێت.تورية.
كليلە وشە: مافی هاووڵاتی بوون، چەندکەلتوورگەرایی، شارومەندی جیاواز، هەرێمی کوردستان، مافی کەمینەکان
Published: July 2020