Last modified: 2020-08-16
Abstract
له ناوه‌راستى سه‌ده‌ى رابردوو ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆ له هه‌ندێ ولاتانى جیهان دروست بون به‌پشت به‌ستن به ده‌قى ده‌ستورى، دواتر یاسادانه‌ره‌كان یاسایی په‌یوه‌ست به‌و ده‌ستانه‌یان دیاریكردوو ئامانجى سه‌ره‌كى له‌و ده‌ستانه بریتى بوو له جێگیركردنى دیموكراتیه‌ت و بنه‌ماكانى، هه‌روه‌ها رێكخستنى كار كردن له هه‌ندێ بوار به شێوه‌یه‌ك زۆر گران بوو به تایبه‌ت له سه‌رده‌مى نوێ‌دا سێ ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كانى وڵات وه‌ك ( یاسادانان، جێبه‌جێكردن، دادورهى) ڕۆڵی خۆیان له‌و بوارانه ببینن و رێكیبخه‌ن. ئینجا لێره‌دا چه‌ند پرسێك دێته پێشه‌وه، ئه‌وانیش بریتین له جێكردنه‌وه‌ى پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تى ئافره‌تان له ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان، چونكه به ڕوانین له ده‌سه‌لاته سه‌ره‌كییه‌كانى ولات بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت به تایبه‌ت له ده‌سه‌لاتى یاسادانان پشكى پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئافره‌تان دیاریكراوه، هه‌روه‌ها له ده‌سه‌لاته‌كانى جێبه‌جێكردن و دادوه‌رى به گوێره‌ى پێویست هه‌وڵدراوه شوێنیان بۆ بكرێته‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌م پرسه له ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان یه‌كلاى كراوه‌ته‌وه؟ ئایا ده‌سته‌به‌رى هه‌یه بۆ پاراستنى نوێنه‌رایه‌تى پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئافره‌تان؟ له لایه‌كى تر سه‌ربه‌خۆى ئه‌م ده‌ستانه وه‌ك پرسێكى تر دێته پێشه‌وه، ئایا سروشتى سه‌ربه‌خۆى ئه‌م ده‌ستانه چۆنه؟ به تایبه‌ت له ڕووی كارگێرى و دارایى و ئه‌ندامى، ئایا نابێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان ئه‌م ده‌ستانه و ده‌سه‌لاته سه‌ره‌كییه‌كانى ولات هه‌بێت؟ یاخود پێویسته په‌یوه‌ندى هه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر پێویست بێت په‌یوه‌ندى هه‌بێت جۆرى ئه‌و په‌یوه‌ندییه چۆن ده‌بێت؟ ئیتر هه‌وڵده‌ده‌ین به شێوه‌یه‌كى بابه‌تییانه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌م پرسانه گفتوگۆ بكه‌ین.
كليلە وشە: پرۆژەى دەستورى هەرێم، رۆڵى ئافرەت له ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی
Published: July 2020
http://dx.doi.org/10.14500/tmc2019.Mrr227