Last modified: 2020-08-16
Abstract
له‌پیشووتر ئه‌زمونى ده‌ستورى تایبه‌ت به‌كوردستان نه‌بوه, میرنشینه كوردیه‌كان ته‌نها له‌دادگاكان كاریان به شریعه‌ت كردوه, ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌سالى 1965 ده‌ستورێكى پیشنیار كرا‌و(13ماده‌یی) بۆ عیراق پیشنیار كراوه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى كورده‌وه , 27 سالیشه به‌سه‌ر ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌ت ده‌بێ , 11سالیشه یاساى ده‌ستورى هه‌ریمى كوردستان به ژ:27ى سالى 2008ز ده‌رچوه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هیشتاش بێده‌ستوره , له‌و سه‌رده‌مه‌ش وولاتیك نیه له‌جیهان بێ ده‌ستور (نوسراو یان نه‌نوسراو),جاریش وایه ناوی تر‌ى هه‌لگرتوه , بۆیه بوونى ده‌ستور بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر پێویسته , ماده‌ى (120)ى ده‌ستورى عیراقى ڕێى پێداوه ده‌ستورى هه‌بێت .به‌لام چ جۆره ده‌ستورێك , ده‌ستورى كوردستان تایبه‌تمه‌ندى وناسنامه‌ى خۆى هه‌یه, ئه‌وه‌ش پالپشت ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌لێك فاكته‌رى مێژوویی و سیاسى و یاسایی, هه‌م له ده‌ستورى عیراقیش (ماده‌كانى 3 و65 و115و 117 و120 و 121 و126و140و143)یارمه‌تیده‌رینه و هه‌م هه‌ندێ ده‌ستورى ئه‌وهه‌رێمانه‌ش یارمه‌تیده‌رن كه له پۆلى (حق الانفصال العلاجى Remedial Secession) وه‌ك :خوارووى سودان وئه‌ریتریاو ته‌یموروكه‌ته‌لۆنیاوبیابانى خۆر ئاوا‌و..تایبه‌تمه‌ندى ده‌ستورى هه‌رێم له تایبه‌تمه‌ندى ئه‌ركى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رجه‌سته ده‌بێت , حكومه‌تانى جیهان به‌كۆى گشتى دوو ئه‌ركى بنچینه‌یی هه‌یه (یه‌كه‌م ئاسۆییانه هه‌لسوڕاندنى كاروبارى خه‌لك له‌هه‌مو ڕوه‌كان دوه‌م ستونیانه گه‌شه‌پێدانى شارستانى به‌هه‌مولقه‌كانى ) ,هه‌رچى حكومه‌تى هه‌رێمه سێ ئه‌ركى هه‌یه ,ئه‌ركه زیاده‌كه‌ى ئه‌وه‌یه له‌قۆناغى گواستنه‌وه‌یه (گواستنه‌وه‌و گوزه‌رى ڕزگارى نیشتمانى) , بۆیه ده‌ستوره‌كه‌شى ده‌بێت گوزارش بێت له‌و سێ ئه‌ركه ,لێره‌وه تایبه‌نمه‌ندیه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێ,ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه له دیباجه‌ى ده‌ستوره پیشنیار كراوه‌كانى هه‌رێم هاتوه به‌لام له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى نه‌هاتوه . به‌و پێیه ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان دوو ڕه‌هه‌ندى بنچینه‌یی ده‌بێت ,یه‌كه‌م(گشتیه), لایه‌نى(رزگارى كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌ى)ى مه‌ده‌نى و سه‌رده‌میانه ودیموكراسیانه ده‌بێت , دوه‌م لایه‌نى (رزگارى نیشتمانیه‌كه‌ى) تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و ده‌ستوره ده‌بێت .
كليلە وشە: تایبه‌تمه‌دی ده‌ستوری هه‌رێم، مافی چاره‌نوس، قۆناغی راگوزه‌ر، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
Published: July 2020
http://dx.doi.org/10.14500/tmc2019.Ncr240