Conference Portal, Education, Peace, and Equity International Conference 2024 (EPE 2024)

Font Size: 
ڕۆڵی پەروەردەکردن لەسەر قبووڵکردنی جیاوازی لە هێنانەدی پێکەوە ژیانی دادپەروەرانەدا
Abubakir Ali Mohammed amin

Last modified: 2024-09-16

Abstract


جیاوازی یاسای بنەرەتی ژیان و گەردوونە، بنەرەت لەژیان و کۆمەڵگە مرۆڤایەتیەکاندا جیاوازییە، هەربۆیە دەبێت جیاوازەکان لەسایەی هاوبەش و ناسنامە گەورەو تەوافوقی و کۆکەرەوەکاندا، یەکتر قبووڵبکەن و پێکەوە هەڵکەن.بەپێچەوانەی تێگەیشتنی هەڵەی هەندێ کەسیشەوە، جیاوازی یەکسان نییە بە ناکۆکی، بەڵکو کاتێك جیاوازییەکان دانیان پێدا نانرێت، رەتدەکرێنەوە، قبووڵ ناکرێن و ڕێزیان لێناگیرێت، دەگۆڕێن بە ناکۆکی و سەرچاوەی کێشەو ئاڵۆزی. بۆئەوەی لەکۆمەڵگەیەکیشدا پێکەوە ژیانی دادپەروەرانەمان هەبێت، مرۆڤەکان بەسیفەتی هاوڵاتی و هاوجۆر، ڕێز لە کەرامەت و مافی یەکتر بگرن، دەبێت سیستم لەسەر بروابوون بەڕێزگرتن لە ناسنامە جیاوازییەکان دامەزرابێت، هاوڵاتیەکانیشی بەوگیانە پەروەردەبکات و کۆمەڵگەی مەدەنیش هاوکارو پشتیوان و تەواوکەر بێت.لەسۆنگەی بایەخی گەورەی پەروەردەکردنیش لەسەر قبووڵکردنی جیاوازی و رۆڵی ئەو لە پایەداڕێژی پێگەوە ژیانی دادپەروەرانەو دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی و دووبەرەکی و رق وکینەو جیاکاری و شەری ناوخۆو ناسەقامگیری، بەپێویستمان زانی ئەو ناونیشان بۆ توێژینەوەکەمان هەڵبژێرین.
پێشگریمانەی توێژینەوە کەش ئەوەیە کە پەروەردەکردنی هاووڵاتیان لەسەر قبووڵکردنی جیاوازی، دەستبەری بەدیهێنانی پێکەوە ژیانێکی دادپەروەرانەیە.بۆئەم مەبەستەش سوودمان لەهەریەك لە ڕێبازەکانی وەسفی و شیکاری وەرگرتووە.
پەیکەری توێژینەوەکەشمان دووای پێشەکی، بەسەر ئەم سەرباسانەی خوارەوەدا دابەشکردووە:
سەرباسی یەکەم : دەربارەی چەمکەکانی پەروەردەو جیاوازی .
سەرباسی دووەم : پێکەوە ژیانی دادپەروەرانە، پێناس و چەمكسەرباسی سێهەم :رۆڵی پەروەردەکردن لەسەر قبووڵکردنی جیاوازی لە بەدیهێنانی پێکەوە ژیانی دادپەروەرانە. 
لەگەڵ پوختەو کۆبەندو دوواتر دیاریکردنی سەرچاوەکان. سەرنج: دەکرێت لەمیانەی تەواوکردنی نووسینی توژینەوەکەدا گۆڕان بەسەر ژمارەی سەرباسەکان و هەندێ ناونیشاندا بێت.