Last modified: 2024-06-15
Abstract
بابەتی گۆڕانکاری ئاووهەواییەکان یەکێکە لە باباتە گرینگەکانی لێکۆڵینەوە زانستییەکان، لە بەر ئەوەی كاريگەرى هەيە بە سەر سەرجەم سێكتەرەكانى ژيان و كۆمەڵگا و هەموو بونەوەرەوانى سەر زەویش.شارەکان مەڵبەندی سەرەکی زیاتر لە نیوەی ژمارەی دانیشتوانی جیهانن، سەرەڕاى ئەوەى كە دەرکەوتنی شارە میترۆ پۆلۆنییەکان و ئەو تایبەتمەنديانەى كە شارەكان هەيانە و ئەو چالاکیانەی کەلە شارەکان ئەنجام دەدەرێت و ڕوخساری ڕووی زەوی شارەکان (لاندسكێپى شارەكان)، هەموو ئەمانە بە کۆمەڵ(مجتمعتا) کاریگەریان هەیە لەسەر دەرکەوتنی ئاووهەوای لۆکاڵی شارەکان، كە لە کۆتایدا پەل دەکێشێت بۆ گۆڕانکاری ئاووهەوای لە ناوچەكەو جیهاندا.ئامانج لە نوسینی ئەم توێژینەوەیە دەرخستنی ڕۆڵی فراوانبوونی شاری هەولێرە لەسەر ئاووهەوای لۆکاڵی شارەکەو زانینی بڕو ئاڕاستەی ئەم گۆڕانکاریانە لەماوەى بيست سالأى كؤتايى كة بة سەر شارەکەدا هاتووە، كە هەموو ئەمانەش لەڕێگەی زانینی قۆناغەکانی فراوانبوونی شاری هەولێرو دەرخستنی پەیوەندی ئەم گۆڕانکاریانە لە فراوانبوونى شار بە سەر ڕەگەزە ئاووهەواییەکان و ئاڕاستەی گۆڕانکاری لە ڕەگەزە ئاووهەواییەکان .مەبەستى گەيشتن بە دەرەنجامێكى باش دەستكراوە بە شيكردنەوەى قۆناغەكانى گەشەكردنى مۆرفۆلۆجياى شارى هەولێر و ئەو گۆرانكاريانەى كە بە سەر فراوانبونى شارى هەولێردا هاتوون و گرێدانيان بە شرۆڤەى داتا ئاوهەوايەكانى وێستگەى كەشناسى شارى هەولێر لە ماوەى دوو دەيەى رابردوو (20 ساڵی کۆتایی) و دەستنيشانكردنى ئاراستەكانى ئەو گۆرانكاريانەى كە لەو ماوەيەدا بە سەر ڕەگەزەكانى داتا ئاوهەوايەكاندا هاتوون.
لە كۆتايى باسەكەدا دەركەوتووە كە گۆڕانکاری لە ڕگەزەكانى ئاوهەوا رويانداوە و ئاووهەوای لۆکاڵی تايبەت بە شار دەركەوتووە، كە هێلى لێژى سادە بۆ هەر يەك لە بڕى بارانى سالآنە (100ملم) وپلەكانى گەرما لە نێوان (0.3 بۆ 2.3) و شێى رێژەيى (7%،) و بەهەڵم بوون (0.3) ملم و كاتژمێرە حۆرەتاوەكان بە بڕى ، 310 كاتژمێر/ ساڵ).
وشە سەرەکییەکان: شاری هەولێر ، فراوانبوونی شار ، گۆڕانکاری ئاوهەوای شاری هەولێر،گەشەى دانیشتوان ، بەکارهێنانى زەوى
Published: June 2024
DOI:10.14500/ccergp2022.Gen470
http://dx.doi.org/10.14500/ccergp2022.Gen470