Last modified: 2020-08-16
Abstract
دەستور بەيەكێك لەبەڵگەنامە فەرميە گرنگەكان دادەنرێت كەچەندين بنەماو ياسا لەخۆدەگرێت و بەبنچینەى سەرجەم ياساكان دادەنرێت لەدەوڵەتدا، مەبەست لێى ڕێكخستنى ماف و كارو بنەما مرۆڤايەتييەكانە لەهەر وڵات و كۆمەڵگايەك، بۆيە ئەستەمە هيچ وڵاتێكى هاوچەرخ لەبۆشايي دەستوريدا چەمك و بنەما مرۆڤايەتييەكان جێبەجێ بكات، ئەمەش گوزارشتێكى واقعيانەى ياساييانەيە كەبەندە ياساييەكان بەدرێژايى مێژوو هاوڕاو كۆك بوون لەسەرى، بنەماى دەستورى هاوچەرخيش دەگەڕێتەوە بۆ يەكەم دەستور لەمێژوى هاوچەرخدا كە لەسەردەمى سەركەوتنى شۆڕشى فەڕەنسى لەوڵاتى فەرەنسا نوسرايەوە لە كۆتاييەكانى سەدەى هەژدەهەم لەسەر دەستى چەندين بيرمەندو ياساناس و فەيلەسوفى مەزن كەسەردەمێكى زۆريان لەژێر دەستەيى و چەوساندنەوەو نادادگەريى كۆمەڵايەتى بەسەربردبوو، بۆيە بەلەدايك بوونى ئەم دەستوورە بنەماى ئازادى مرۆڤ و يەكسانى ماف وەك دوو چەمكى دەستوورى و ياسايى هاتە بەرهەم، هەموو ئەو چەوساندنەوانەى كەحومكڕانانى ئەوسا لەئەوروپاو بەگشتى و لەفەڕەنسا پەيڕەويان دەكرد ديارترين هۆكارى سەرهەڵدانى خودى شۆڕشى فەڕەنسى و لەدايك بوونى ئەو دەستورە هاوچەرخە بوو كەتيايدا مرۆڤەكان سەرجەم ماف و بەها كۆمەڵايەتيەكانى خۆيانيان تێدا دەدۆزيەوەو دواتر بنەما گرنگەكاني ئەم دەستورە بوون بە سەرچاوەيەك بۆ دەستوري چەندين ووڵاتى تر و لەماوەيەكى كەمدا پەرەي سەند و لە دەستورى چەند وولآتێك جێگيركراوتەنانەت پڕۆژە دەستوري پێشووى هەرێمى كوردستانيش كاريگەر بوو بەچەندين بنەماى ئەم دەستورەو چەندين پرنسيپى گرنگى ئەم دەستورە لە پڕۆژە دەستورى پێشووى هەرێم ڕەنگى داوەتەوە.
كليلە وشە: دەستورى فەرەنسى، پرۆژەى دەستورى هەرێم، شۆڕشى فەڕەنسا، هاوچەرخ، كوردستان
Published: July 2020