Last modified: 2020-08-16
Abstract
ده‌ستور ئامرازێكه بۆ سه‌قامگیربوونى ده‌سه‌ڵاته‌كان ودامه‌زراوه‌كان له ده‌وڵه‌تدا له‌ڕێگه‌ى سنوركێشان بۆ شیاوێتى وتایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانیان، وه یارمه‌تى ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌دات، كه ئاگایى ته‌واویان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و سنورانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌ر له‌وه‌ى هه‌ر هه‌نگاوێك بنێن. به‌هۆى ئه‌م سه‌قامگیرى وجێگیرییه‌وه كه ده‌ستور ده‌یبه‌خشێت به ده‌سه‌ڵاته‌كان ودامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانى ده‌وڵه‌ت، سه‌قامگیرى و جێگیرى باڵده‌كێشێت به‌سه‌ر ته‌واوى كۆمه‌ڵگادا به‌كه‌سایه‌تییه سروشتى ومه‌عنه‌وییه‌كانییه‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ى ده‌ستوره‌كه كۆكه‌ره‌وه‌ى باوه‌ڕ و بیركردنه‌وه و بۆچونى زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگا بێت و گوزارشتى ڕاسته‌قینه‌یان لێبكات.هه‌ر بۆیه ده‌ستور بۆ ماوه‌یه‌كى نادیاریكراو داده‌نرێت، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ داده‌نرێت، به‌ڵام هه‌ندێك كات ڕه‌نگه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى ده‌یه‌وێت ده‌ستور دابنێت له بارودۆخێكى ناسه‌قامگیردا بێت، ئه‌م بارودۆخه‌ش له‌لاى ده‌سه‌ڵاتى دامه‌زرێنه‌رى ده‌ستور به هۆكارێكى به‌جێ (مه‌عقول) دابنرێت بۆ به‌ستنه‌وه و پیاده‌كردنى ده‌سه‌ڵات له‌سایه‌ى ئه‌و ده‌ستوره به كاتێكه‌وه، جا ئه‌و كاته دیاریكراو بێت به‌شێوه‌یه‌كى ورد، یان به‌وردى دیارینه‌كرابێت، دواى كۆتایهاتنى ئه‌و كاته پیاده‌كردنى ده‌سه‌ڵاتیش له‌سایه‌ى ئه‌و ده‌ستوره كاتییه‌دا كۆتایپێ بهێنرێت.
كليلە وشە: ده‌ستور، دەستوورى كاتى، هەرێمى كوردستان، سەقامگيرى، ئارامى
Published: July 2020
http://dx.doi.org/10.14500/tmc2019.Ncr218