Conference Portal, Education, Peace, and Equity International Conference 2024 (EPE 2024)

Font Size: 
پەروەردە و فێرکردن وەک ئامڕازێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاری (خوێندنەوەی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکانی سنووری شاری سلێمانى ساڵى ٢٠٢١ لەڕێگای تێۆرى پێداگۆکى ستەملێکراوانى پاولۆ فرێرییەوە)
Burhan Omar Mahmud, Sara Kamal Maarouf, Payman Osman Rasool

Last modified: 2024-09-16

Abstract


پوختە: ئەم توێژینەوەیە کارکردنە لەسەر تیۆرى پاولۆ فرێرى لە ژێر ناوى (پێداگۆکى ستەملێکراوان) و ڕۆڵى لە دروستکردنى پەروەردەیەکى شۆڕشگێڕانە بۆ بونیادنانی تاکێکى ئازاد و بە هەڵوێست لەسەر ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتى و ئابووری و ڕۆشنبیرى و سیاسییانەی کە لە دەوروبەری دەگوزەرێن. ئامانجی توێژینەوەکە، دەستنیشانکردنی ئەو زەمینە پەروەردەییەیە کە بووەتە هۆی ناڕەزایەتییەکان، شیکردنەوەی ئەوەی کە چۆن چەمکەکانی گۆڕانی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی ستەم لەلایەن فرێرییەوە لە کردەوەکانی خوێندکاراندا ڕەنگدانەوەی هەبووە، هەروەها هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی ئەو ناڕەزایەتییانە لە ڕێگای تیۆری فرێرییەوە. ئەم توێژینەوەیە، هەوڵێکە بۆ بەکارهێنانی پێداگۆژیای فرێرى و کتێبەکەی کە لە ساڵانی شەستەکاندا خستوویەتییە ڕوو بۆ ڕوونکردنەوەی ناڕەزایەتییەک کە لە سەدەی ٢١ و لە هەرێمى کوردستان و بە تایبەتتر شارى سلێمانیدا ڕوویداوە. توێژینەوەکە، ڕێبازێکی چۆنایەتی دەگرێتەبەر، بە بەکارهێنانی هەریەک لە میتۆدەکانی شیکاری بابەتی (چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو خوێندکار و مامۆستایانەی بەشدار و ئاگاداری ناڕەزایەتییەکانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١یان کردووە) و شیکاری بەڵگەنامە (مەبەست لە شیکاریکردنە بۆ ڕووماڵی ئەوکاتەی میدیا و وتەی خوێندکاران) هەوڵ دەدات بۆ پێشکەشکردنی تێگەیشتنێکی گشتگیر سەبارەت بەوەی کە چۆن پەروەردە و فێرکردن دەتوانێت کاریگەرى هەبێت لە دروستبوونی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرى و ئابوورى و تەنانەت سیاسیش. وشە کلیلەکان: پەروەردە و فێرکردن، ستەمکارى، تێۆرى پێداگۆکى ستەملێکراوانى پاۆلۆ فرێرى، تاک، خۆپیشاندان