Conference Portal, Education, Peace, and Equity International Conference 2024 (EPE 2024)

Font Size: 
ڕەنگدانەوەى نایەکسانیی چینایەتى لە سیستمى پەروەردەى هەرێمى کوردستان (قوتابخانە ناحکومییەکان بە نموونە.) توێژینەوەیەکى مەیدانییە لە پارێزگاى سلێمانى و هەولێر.
Burhan Omar Mahmud, Khadija Saedi Rahman, Payman Osman Rasool

Last modified: 2024-09-16

Abstract


پوختە:

ئەم توێژینەوەیە ئامانجى کارکردنە سەبارەت بەو دابەشبوونە چینایەتییەى کە لە بوارى پەروەردەدا دەبینرێت لە هەرێمى کوردستاندا. لە نێوان قوتابخانە ناحکومى و حکومییەکاندا جیاوازى و نایەکسانى کۆمەڵایەتى دەبینرێت. هەروەها ئامانجى ئەم توێژینەوەیە بنکۆڵى ئەو دەرەنجامانە دەکات کە چۆن خوێندکارانى قوتابخانە ناحکومییەکان لە ڕووى شێوازى ژیان، باگگراوەندى ڕۆشنبیرى، دەستکەوتنى هەلى کار...هتد لە خوێندکارانى قوتابخانە حکومییەکان لە پێشترن. دواتر، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم توێژینەوەیە کار دەکات بۆ دەرخستنى ڕۆڵی ئابووری لە بوارى پەروەردەدا، کە ئەمەش دەرخەرى ئەوەیە کە چۆن پەروەردەی نایەکسان دەتوانێت بزوێنەری دەرئەنجامە نایەکسانەکان بێت لە نێوان گروپە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا. نایەکسانی پەروەردەیی لە ڕەگی کەمی جووڵەی کۆمەڵایەتیدایە لە نێوان نەوەکاندا. ئەگەر تەنها منداڵانی دایک و باوکی دەوڵەمەند و سەرکەوتوو دەستیان بە باشترین دەرفەتی خوێندن بگات، نایەکسانی لە سەرانسەری نەوەکاندا زیاتر بەردەوام دەبێت، بە بەراورد بە کۆمەڵگایەک کە خوێندن کەمتر وابەستەی پاشخانی خێزانە. بۆیە ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەى ئەو ژینگە پەروەردەیەى کە قوتابخانە ناحکومییەکان بۆ خوێندکارانیان ڕەخساندووە، بەراوردێکە بۆ ئاستى خوێندکاران و ئەنجامەکانیان لە ڕێگەى تیۆرى کۆمەڵناسى پەروەردەیی پیێر بۆردیۆ. توێژینەوەکە، ڕێبازێکی چۆنایەتی دەگرێتەبەر، بە بەکارهێنانی میتۆدى شیکاری بابەتی. بەشداربووانى توێژینەوەکەمان پێکدێن لە، خوێندکاران و مامۆستایانى قوتابخانە ناحکومییەکان لەگەڵ شارەزایانى کۆمەڵناسى پەروەردەیی و ئابووریناسان لە پارێزگاى سلێمانى و هەولێر. توێژینەوەکەمان هەوڵدەدات بۆ تێگەیشتنێکى گشتگیر سەبارەت بەو جیاوازییە چینایەتییەى کە لە پرۆسەى پەروەردەدا لە هەرێمى کوردستاندا دەبینرێت.

وشە کلیلەکان: پەروەردە و فێرکردن، قوتابخانەى ناحکوومى، چینە کۆمەڵایەتییەکان، نایەکسانى کۆمەڵایەتى، دادپەروەرەى کۆمەڵایەتى، سەرمایەى ئابوورى.