Conference Portal, Education, Peace, and Equity International Conference 2024 (EPE 2024)

Font Size: 
نوێکردنەوەی گوتاری پەروەردەیی و ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
choli asaad jarad

Last modified: 2024-09-18

Abstract


ئەمڕۆ بەهۆی تەکنەلۆژیاوە لەبەردەم دونیایەکی کراوەداین، کە لەڕێگەیەوە هەموو زانیارییەک لەبەردەست تاکەکانی کۆمەڵدان و هیچ شتێک سنوورداریان ناکات، بەتایبەتی دوای بەرفراوانبوونی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (بەتایبەتی فەیسبووک)، وەک ئامرازێکی بڵاوی پەیوەندییکردن، کە لە ڕێگەی بەکارهێنانە جۆراوجۆرەکانییەوە، ڕووبەرێکی فراوان بۆ خستنەڕووی بۆچوونە جیاوازەکان فەراهەم دەکات، کاریگەریشی لەسەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان و پرۆسەی پەروەردە و گوتاری پەروەردەیی دەبێت.

ئەم توێژینەوەیە، دەستنیشانی چوارچێوە هزرییەکانی بەشدارییکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە نوێکردنەوەی گوتاری پەوردەیی دەکات، کە تا چەند تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن ڕۆڵ بینن وەک هۆکارێک بۆ گۆڕانکاری و نوێکردنەوەی گوتاری پەروەردەیی لە ئاستی فیکری، پەروەدەیی، کولتووریی کۆمەڵایەتی و ئیتیکی و...هتد، هەروەک کار لەسە پێویستییەکانی کاراکردنی ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە نوێکردنەوەی گوتاری پەروەردەیی دەکات.

بە تێگەیشتن لە گرنگی بابەتەکە و ئەو ڕۆڵەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بیر و تێگەیشتن و ڕەفتاری تاک و کۆمەڵ هەیەتی، دەکرێ ڕۆڵ کاریگەریشی لە نوێکردنەوەی گوتاری پەروەردەییدا هەبێت، ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات چەمکی گوتاری پەروەدەیی و فاکتەرە کاریگەرەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە نوێکردنەوەی گوتاری پەروەدەیی، لە ڕێگەی مشتەی بەکارهێنەرانی فەیسبوکەوە دەخاتەڕوو.

بۆ ئەم توێژینەوەیە، پشتمان بە ڕێبازی وەسفی و فۆرمی ڕاپرسی لە نێو  خوێندکارانی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وەک بەرفراوانترین توێژی بەکارهێنەرانی فەیسبوک بەستووە.

کلیلە وشەکان: گوتاری پەروەدەیی، نوێکردنەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، فەیسبوک.